ئۆپراسیۆنی پۆلیسی تورکیا بە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان
شوبات 14, 2019 17:48 Asia/Tehran
لە ئۆپراسیۆنی پۆلیسی تورکیا لە بورسا لە ڕۆژاوای تورکیا دەیان گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمی تیرۆریستی داعش، گیران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی تەسنیم، ئەم ئۆپراسیۆنە بە شێوەی هاوکات لە پێنج ناوچەی پارێزگەی بورسا لە ڕۆژاوای تورکیا جێ بەجێ بوو کە لە ئەنجام دا پەنجا و دوو گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە تاقمی تیروریستی داعش گیران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تائێستا زۆرتر لە سێسەد هاوڵاتی تورکیا لە بەر پەلامارەکانی داعش کوژراون.
لەپەلاماری تیرۆریستی یەکەمی ژانیڤەری ساڵی 2017ی زایینی دا لە کلوپێکی شەوانە لە ئەستەمووڵ کە داعش بەرپرسایەتییەکەی گرتە ئەستۆ، سی و نۆ کەس کوژران.
بە دەستپێبوونی قەیرانی سوریا، تورکیا بووەتە شوێنی سەرەکی هات و چووی ئەندامانی داعش بۆ سوریا.