شوبات 15, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • لێدوانەکانی ئەردۆغان لەبارەی کاتی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزە ئەمریکییەکان هەتا دوومانگی داهاتوو لە سوریا بچنە دەر.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" پاش کۆتایی چوارەمین کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی سەرۆک کۆمارانی ئێران- ڕووسیاو تورکیا بەتەوەری سوریا کە لەشاری بەندەریی سوچی ڕووسیا بەڕێوە چوو، وتی: لەوانەیە هێزە ئەمریکییەکان مانگی ئاڤریل یان مای لەسوریا بچنە دەر.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئومێد بە دەسڕاگەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا ئەمڕۆ زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە بەهێزترە.

بەرلەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا وتبووی؛ ڕەوتی ئاستانە سەرکەوتووترین گەڵاڵەیە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا.

"حەسەن ڕۆحانی" ، "ڤلادیمیر پوتین" و
"ڕەجەب تەیبب ئەردۆغان" سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە دانیشتنی یەک ڕۆژەی شاری سوچی ڕووسیا لەبارەی ئەنجامەکانی دانوستانی ناسراو بە ڕەوتی ئاستانەو دەس پێ کرانی پرۆسە سیاسییە ناوخۆییەکان، یەکپارچەیی خاک، سەروەریی ئیرادەی گشتیی خەڵکی سوریاو هاوکاری لە سەردەمی بنیات نانەوەی ئەو وڵاتە، وتووێژیان کرد.

لەکۆتایی ئەو دانیشتنەدا بڕیاردرا، دانیشتنی سێ قۆڵیی دواتر لەبارەی سوریا لە تورکیا بەڕێوە بچێ.

دانوستانەکانی ناسرو بە ڕەوتی ئاستانە  لەژانڤییەی٢٠١٧وە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا دەس پێ بووە کەتائێستا سەرکەوتنی بەرچاوی بووە.