شوبات 15, 2019 16:58 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری گیرانی سی کەس لە تورکیا

داواکاری گشتیی ئانکارای پایتەختی تورکیا، فەرمانی گرتنی سی کەسی دەرکرد بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەندا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، داواکاری گشتیی ئانکارا ڕایگەیاند، ئەو کەسانە بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) بانگەشەیان دەکردو بەشێوەی بەرفراوان لەگەڵ تاقمی گولەن لەپەیوەندیدابوون.

پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەدژ حکومەتی تورکیا، دەیان هەزار کەس بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن لەو وڵاتە، گیراون ونزیک بە١٢٠هەزار کەس لە کارو پیشە حکومییەکان دەرکراون.

بەبڕوای حکومەتی تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن و لاگرانی، بەپێکهێنانی تاقمێک وبەدزەکردنە نێو دەم و دەزگە دادەوانی، سەربازی،  فێرکارییەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی حکومەتی، کودەتای بێ ئەنجامی سەربازیی١٥ی ژوولای٢٠١٦یان لەدژ حکومەت ڕێکخست بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانەی بەجاران ڕەت کردۆتەوە.