شوبات 18, 2019 10:17 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس بە تاوانی لاگری لە پەکەکە لە تورکیا

سەدان کەس لە ئەندامانی پەکەکە بە گومانی هەوڵدان بۆ نانەوەی نائەمنی لە سەروبەندی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لەم وڵاتە گیران .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێنی تورک ، هاوکات لە گەڵ بیستەمین ساڵهاتی گیرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری پەکەکە ، پۆلیسی تورکیا ، 735 ی کەسی بە تاوانی داکۆکی لەم حزبە و هەوڵدان بۆ هەڵمەتی تێکدەرانە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی 31 ی مارسی شارەوانیەکان دەسگیر کرد .

 بە پێی ئەو زانیاریانەی کە وەزاڕەتی نێوخوی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە ، تا ئێستا 61 کەس لەم کەسانە راپێچی بەندیخانە کراون و226کەسیش دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کراون و لێکۆڵینەوە لە کەسانی دیکە بەردەوامە .

  پۆلیس دەڵێ لەپشکنینی ماڵی گیراوان ، بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە .

پەکەکە کە لە لایەن ئانکارا و یەکیەتی ئوروپا و ئەمریکا وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسرێ زیاتر لە سی ساڵە بە شێوەی چەکداری لە دژی حکومەتی تورکیا شەڕ دەکات .

 حکومەتی تورکیا لە دوو ساڵ لەمەبەرەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە دژی پەکەکە لە ناوچە کوێستانیەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دەسپێکردووە .