شوبات 21, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • داواکرانی سزای لەبەندکرانی تاهەتایی بۆ چالاکوانێکی مەدەنی لە تورکیا

دەزگەی دادی تورکیا بۆ "عوسمان کاوالا" لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ئەو وڵاتە، سزای لەبەندکرانی تاهەتایی داوا کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بەگێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، "عوسمان کاوالا" تۆمەتبارە بەهەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی تورکیا.

سکاڵانامەی ئەو چالاکوانە مەدەنییە نێردراوەتە دادگە.

جگە لە کاوالا، پانزە کەسی دیکەش بڕیارە دادگەیی بکرێن کە بۆ هەمووی ئەوانیش هەر ئەو سزایە پێشنیار کراوە.

"ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، کاوالای کە زیاتر لە ساڵێکە لەزیندان دایە، تۆمەتبارکرد بە دابین کردنی دراڤیی گردبوونەوە دژە حکومەتییەکان لە بەهاری ٢٠١٣دا.

میدیاکانی لاگری حکومەتی تورکیاش ناوبراویان بە دەستتێدابوون لە کودەتا ناسەرکەتووە سەربازییەکەی دژ بەحکومەت لە ژوولای٢٠١٦ تۆمەتبار کردووە.

کاوالا ئەو تۆمەتانەی لێبڕاوانە ڕەت کردۆتەوە.

سەرپەیڤ