ئادار 02, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • پێداگریی بەرپرسێکی تورک لەسەر دەوری کارای ئێران، تورکیاو عێڕاق لە بەهێزکرانی ئاسایشی ناوچە

باڵوێزی تورکیا لە عێراق وتی: دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیاو عێراق لە پێش گرتن بە دەستتێوەردانی وڵاتانی واوەناوچەیی لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست و بەهێزکرانی ئاسایشی ناوچەی بەزۆرگرینگ و سازندە زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم ؛ "فاتح یێڵدیز" باڵوێزی تورکیا لەبەغدا رۆژی شەممە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا پێی داگرت؛ هاوکاریی وهاواهەنگیی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێڕاق لەچوارچێوەی بەهێزکرانی ئاسایش و سەقام لەناوچە، پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

باڵوێزی تورکیا لە بەغدا، سەفەری بەزوویی "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەروەها سەفەری داهاتووی "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەو وڵاتە لەمانگی ئاڤریلی زۆربەگرینگ زانی و وتی: پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێران، تورکیاو عەرەبەکان ڕێگردەبێ لەبەردەم هەرچەشنە دەسوەردانی وڵاتانی دیکە لەکاروباری ناوچەدا.

فاتح یێڵدیز هەروەها بەئاماژە بە سەفەری داهاتووی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیاش وتی: تەوەرە گرینگەکانی دانوستانی ناوبراو لەئانکارا، هاوکاری لەشەڕی دژ بەترۆریزم و بنیات نانەوەی عێراق دەبێ.

سەرپەیڤ