ئادار 06, 2019 17:54 Asia/Tehran
  • بڕیاری تورکیا بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سنووریی لەگەڵ عەفرین دا

وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا ڕێڕەوێکی سنووری لەگەڵ ناوچەی عەفرین ھەڵکەوتوو لە باکووری سووریا دەکاتەوە بۆ گەییشتنی کاڵاکانی تورکیا بۆ سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، « ڕوخسار پەکجان» وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە وتی: ڕێڕەوی سنووریی تورکیا لەگەڵ عەفرین ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەڵەب ناسراو بە «چڵە زەیتوون» ئامادەی کەڵک وەرگرتنەو بەم زووانە چالاکییەکانی دەست پێ دەکات.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، سوپای تورکیا شەوی چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ ئاماد ە بوونی « جەیمز جفری» ناردراوی تایبەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دۆسیەی سووریا لە ئانکارا، بە شێوەیەکی ھێمایانە بەشێک لە یەکەی ھێزە تایبەتی و زرێدارەکانی گواستەوە بۆ مۆڵگەی شاری حاتای لە سنووری سووریا.

«خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ھێزە سەربازییەکانی تورکیا چاوەڕوانی فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەن ھەتا ھەرچی خێراتر پەلاماری ڕۆژھەڵاتی فۆرات بدەن.

تورکیا و ئەمریکا لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە خەریکی ڕاوێژن لە بارەی ناوچەکانی باکووری سووریا، تورکیا لە تەیارکرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری سووریا نیگەرانەو ھەر لە بەر ئەمە گەلێک جار پەیوەندییەکانی ئانکاراو واشێنگتۆن تێکچووە.سوپای تورکیا لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە بە ھاریکاریی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە سوپای بەناو ئازادی سووریا ھێرشێکی لە قەواخی خۆی وتەنی چڵەزەیتون دژی جەماوەری شاری عەفرینی باکووری سووریا دەست پێکرد. دەوڵەتی ئانکارا بەرلەمەش ھێرشێکی بە ناوی قەڵغاتی فۆراتەوە لە باکووری سووریا ئەنجام دابوو.دیمەشق گەلێک جار لە ئۆپراسیۆن و ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریادا ڕەخنەی گرتووە.

 

سەرپەیڤ