ئەردوغان: لە وەرگرتنی ئێس چوارسەد پاشگەز نابینەوە
ئادار 07, 2019 07:56 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە قەت لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا لە بارەی سیستێمی بەرگریکارانەی موشەکیی ئێس چوارسەد پاشگەز نابێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز « ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: تورکیا ڕەنگە لەپاش ڕێککەوتنی ئێس چوارسەد بە دوای سیستێمی بەرگریکارانەی ئێس پانسەدیشەوە بێت.
« ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ھەروەھا وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ناتوانێ چەک و چۆڵەکانی لە سووریا بگەڕێنێتەوە، دەبێ بیاندات بە تورکیا.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: وڵاتەکەی ناتوانێت وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بە ڕادەست کرانی ناوچەی بەرنامە بۆداڕێژراوی ھێمن لە سووریادا بە وڵاتێکی دیکە.