ئادار 08, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • پیداگری

وەزیری بەرەڤانی تورکیا پیداگری کرد لەسەر پێویستی چوونەدەری هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە لە شاری مەنبیج لە باکووری سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان "خلوسی ئاکار"  ڕۆژی هەینی هەروەها لە ئەمریکا داوای کرد ئەو چەکانەی کە  لە مەنبیج داویەتی بە پە.کە.کە وەریان بگرێتەوە. وەزیری بەرەڤانی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند : وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا لەمەڕ کڕێنی سیستمی موشەکی پاتریوت درێژەی هەیە . خلوسی ئاکار وتی: هاوشانە ئەمریکیەکەی وتوویەتی پەسەن کرانی کڕینی فڕٶکەی ئیف ٣٥ی لە ڕێگەی کۆنگرەی ئەمریکا نامومکینە وتورکیا دەبێ بۆ چارەسەر کرانی ئەم مژارە هەوڵ بدات. هەرلەم حاڵەدا هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچیوەی ڕێککەوتن نامەی سوچی رووسیا گەشت لیدان لە ناوچەی کەم کرانەوەی ئاڵوزی لە ئەدلیبی سووریا دەسپێکردووە.

سەرپەیڤ