ئادار 09, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • پەلاماری پۆلیسی تورکیا بۆ سەر بینای هەدەپە لە پارێزگەی دیاربەکر

شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە پەلامار کردنە سەر بینای پارتی دێموکراتیکی گەلان لە پارێزگەی دیاربەکر حەوت کەس لە ئەندامانی ئەم پارتەیان دەسگیر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمهوریەت ، شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە پەلامار کردنە سەر بینای پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە لە پارێزگەی دیاربەکرحەوت کەس لە ئەندامانی ئەم پارتە یان دەسگیر کردن. ڕۆژی ڕابردوو کە دە کەس لە ئەندامانی هەدەپە بە مەبەستی پشتیوانی لە مان گرتن لە خوراکی لەیلا گووەن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیندانی کرانی عەبدوڵا ئەوجەلان دەستیا ن دابووە  مان گرتن لە خوراک لە بینای هەدەپە لە دیاربەکر، لەگەڵ هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ڕووبەڕوو بوونەوە. هێزەکانی پۆلیسی تورکیا سەرەتا بە گرتنی تەگبیری توندی ئاسایشتی چوونە دەوروبەری بینای ناوەندی هەدەپە وئەندامانی ئەم پارتەیان کە دەستیان دابووە مان گرتن لە خوراک دەسگیر کردن. لەحاڵێکدا کە ئەم کەسانە گوێزراونەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیس، هێزەکانی پۆلیسی دیاربەکر دەستیان کردە کۆکردنەوەی پوستروبەنیرەکانی هەدەپە لە سەر بینای پارتەکە.