بەفر رێگەی 216 ناوچەی کوردنشینی تورکیای داخست
ئادار 09, 2019 16:56 Asia/Tehran
بە هۆی بەفرەوە رێگەی 216 ناوچەی پارێزگاکانی وان، به‌دلیس و مووش لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا داخران.
شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان رایگەیاند به‌هۆی به‌فره‌وه له‌شارۆچکه‌کانی باهچه‌سه‌رای 2، له باشکاله 29، له مورادیه 6 و له شارۆچکه‌ی سارای 5 گه‌ڕه‌ک رێگه‌یان لێگیراوه.
هاوکات ئومێد کورتکان به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری رێگاوبانی به‌دلیس رایگه‌یاند به‌هۆی ناله‌باری که‌شوهه‌واوه رێگه‌ی 34 گوند گیراوه، تیمه‌کان ده‌ستیان کردووه به کارکردن بۆ کردنه‌وه‌ی رێگاکان.
له پارێزگای مووشیش به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه له ته‌واوی پاێزگاکه‌دا رێگای 140 گوند گیراوه و تیمه‌کان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی رێگاکان.