ئادار 09, 2019 18:42 Asia/Tehran
  • لە ڕۆژی جیهانی ئافرەت ئەنجام بوو، پیشوازی پۆلیسی تورکیا لە ئافرەتان  بە گازی فرمێسک هێنەر

شاری ئەستەموڵ شەوی ڕابردوو گوڕەپانی هەڵس وکەوتی پۆلیسی تورکیا لەگەڵ ئافرەتانێک بوو کە لە شەقامەکانی ئەم شارە کۆببونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ڕوێترز ، پاسنێوەڕووی ڕۆژی ڕابردوو هەزاران کەس کە زۆربەیان ژن بوون ، لە شەقامەکانی ئیستقلال" وچەند شەقامی تری ئەستەموڵ کۆبوونەوە، بەلام پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەم خۆپیشاندانە نایاساییە. دوابەدوای پەرەی حەشیمەتی کۆبووان ، پۆلیس ڕێگای خۆپیشاندەرەکانی بەرەو یەکێ لە شەقامە سەرەکیەکان داخست وبەرەو خۆپیشاندەران گازی فرمێسک هێنەریان هاوێشت. کاربەدەستانی تورکیا لە ماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە بەڕێوە چوونی خۆپێشاندان لەم وڵاتە یان بە هۆوهەگەری ئاسایشتی قەدەغە ڕاگەیاندووە.