ئادار 09, 2019 18:43 Asia/Tehran
  • کۆتایی گەورەترین مەشقی دەریایی سوپای تورکیا ناسراو بە

مانۆڕی مەزنی هێزی دەریایی سوپای تورکیا کە بەشێوەی هاوکات لە دەریای ڕەش، ئێژەو دەریای ناوەڕاست لەژێرناوی"مەڵبەندی شین" بەڕێوە چوو، کۆتایی پێ هات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی، پاپۆڕە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کە هەتا رۆژی شەممە لەمانۆڕی "مەڵبەندی شین" بەشدارببوون، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوەندە سەرکردایەتییەکەی خەریکی تێپەڕین لە گەرووی بۆسفرن.

دەگوترێ، ئەو مانۆڕە شەش ڕۆژیە، گەورەترین مانۆڕی دەریایی لە مێژووی کۆماری تورکیادا بوو کە تێیدا ١٠٣ کەشتی لەوان پێنج پاپۆڕی بچوک، دوو بەلەمی هێرشبەر، دوو ژێردەریایی، کەشتیەکی سوتەمەنی و کەشتیەکی گاردی لێواری بەشدار بوون.

سەرپەیڤ