ئادار 10, 2019 14:29 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی کێشە و ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەر مەسەلەی کڕێنی S_400 لە ڕووسیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵام بە وشداری وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند کڕینی سیتەمی مووشەکیی S_400 لە ڕووسیا هیچ پێوەندییەکی بە ئاسایشیی ئەمریکاوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" بە ئاماژە بەوەی کە ئەم مەسەلەیە هیچ پێوەندییەکی بە هاوپەیمانی ناتۆ، بەرنامەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F_35 و ئاسایشی ئەمریکاوە نییە وتی: نەیارەتی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا  لە ڕاستیدا لەبەر تووڕەبوونی لە جم و جۆڵەکانی تورکیا لە سووریادایە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها جەختی کرد: وڵاتەکەی  ئەم گرێبەستەی لەگەڵ ڕووسیا بە پێی قازانجی هاوبەش دەباتە پێشەوە و هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو گرێبەستە نابێ.

''چارلز سامێرز" وتەبێژی پێنتاگۆن هەینیی رابردوو وشداری دابوو بێتوو تورکیا سیستەمەکانی بەرەڤانیی مووشەکیی S_400 بکڕێ بەرەوڕووی دواهاتی پڕمەترسی دەبێتەوە.

گرێبەستی فرۆشتنی S_400 بە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٧ واژۆ کراوە.

ئەمریکا پێشتریش وشداری دابوو بە تورکیا بێتوو ئەو سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 لە ڕووسیا بکرێ، بەرەوڕووی بایکۆتەکانی ئەمریکا دەبێتەوە.