ئادار 10, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • وشداری دانی بەرلین لەسەر گیرانی هاوڵاتیانی ئاڵمانیایی لە تورکیا

دەوڵەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە مەترسی گیرانی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە تۆمەتی ئەوەی بەرلین ، ڕاگەیاندنی بیروڕا، ناوی بردووە، وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دویچە ولە، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا  بە دووپات کردنەوەی وشداری سەفەرکردن بۆ تورکیا، پێشنیاری بە هاوڵاتیانی  خۆی کرد کە  لەبیریان بێت کە ڕاگەیاندنی بیروڕای ئازادانە لە ئاڵمانیە، دڵخوازی کاربەدەستانی تورکیا نییە .

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا   ڕووی ئەم پێشنیارەی هەموو  هەموو ڕۆژنامەنووسان، بەشداران لە کۆبوونەوەکان و چالاکانی ڕەخنەگری دەوڵەتی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیوە.

بەوتەی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ، بیروڕاگەلێک کە لە چوارچێوەی ئازادی بیروڕادەربڕین ئەنجام دەبن لە تورکیا  بەرەوڕووی بەرتەسکی و پێ وشوێنی مافەوانی دەبن و لە دوو ساڵی ڕابردوو ژومارێک هاوڵاتی ئاڵمانی، خۆدسەرانە لەو وڵاتە گیراون.

خۆبواردنی  تورکیا لە درێژکردنی مۆڵەتی چالاکی دوو پەیامنێری ئاڵمانی لە حەوتەی ڕابردوو، بەرەوڕووی کاردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان بووەتەوە.