ئادار 11, 2019 15:47 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە نیو ملوێن کەس لەپەیوەندیی لەگەڵ دۆسییەی گولەندا لە تورکیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: ژماری کەسانی گومانلێکراوی هاوپێوەند بە تاقمی "فەتحوڵڵا گولەن" تۆمەتباری سەرەکیی کودەتا بێ ئەنجامەکەی ژوولای٢٠١٦، گەیشتووەتە٥١١ هەزار کەس.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی ملییەت، "سولەیمان سۆیلو" رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، لە ٥١١ هەزار گومانلێکراوی گیراو بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن، سی ویەک هەزار کەس هەروا لە زیندان دان.

سۆیلو وتی: لە وەزارەتی ناوخۆ و لەنێو ستاف و هێزی پۆلیسدا، سی و نۆ هەزار کەس بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن لەسەر کارەکەیان دەرکراون.

بەبڕوای حکومەتی ئانکارا، فەتحوڵڵا گولەن و لایەنگرانی بە پێکهێنانی تاقمێک و بەکنەکردنە نێو دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و ڕێکخراوەکانی دیکەی حکومەتی، کودەتای سەربازیی١٥ی ژوولای لەدژ تورکیایان ڕێکخست، بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.