پێداگری تورکیا لەسەر داکۆکی لە سەروەری خاکی ئوکراین
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر داکۆکی کردن لە سەروەری خاکی ئوکراین، پێداگری کرد .
بە پێی ڕ اپۆرتی ڕ ۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئاناتولی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاو کردنەوە بەیاننامەیەک بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی لکاندنی کەریمە بەڕووسیا، ئەوەی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکان زانی و ڕایگەیاند : ئەنقەرە ئەنجامی ئەم ڕەوشە بە ڕەسمی ناناسێت و لەسەر داکۆکی خۆی لە سەروەری خاکی ئوکراین درێژە پێ دەدات .
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ، ڕەوشی تورکەکانی تاتاری کەریمە کە خاوەنانی سەرەکی ئەم شێوە دوورگەیەن، هێشتاش ئەولەویەتی دەوڵەتی ئەنقەرە دێتە ئەژمار و تورکیا داکۆکییەکانی لەوان بۆژیان لە ڕەوشێکی ئارام بە پاراستنی شوناسی نەتەوەییان درێژە پێ دەدەن.
جیایی شێوە دوورگەی کەریمە لە ئوکراین و پەیوەست بوونی بەڕووسیا لەساڵی 2014 ، بە پێی ئەنجامی بەڕێوەچوونی کۆپرسی، بووەتە هۆی ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئوکراین .