ئادار 20, 2019 11:29 Asia/Tehran
  • ‌دادگای ئەوروپا پێداچونەوە بەدۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

دوای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا داوای پێداچونەوەی بریاری دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە تورکیا کرد، بەڵام بەهۆی ئازادنەکرنی دەمیرتاش پارێزەرەکانی داوایانکرد دادگای ئەوروپا جارێکی بەدۆسیەکەدا بچێتەوە.

رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2019، دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا داوایەکی پارێزەرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی پەسەندکرد دەربارەی بەدواداچونی بریارێکی دادگای ئەوروپا بۆ ئازادکردنی ده‌میرتاش و بریاریدا دوبارە دۆسیەکە هەڵبسەنگێنێتەوە.  

پەسەندکردنی داواکاری پارێزەرانی دەمیرتاش لە کاتێکدایە، ئاژانسەکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویانکردەوە، رۆژی سێشەممە دادگای ئەورپا داوایەکی نوێی تورکیای پەسەندکردوە بۆ تەمیزکردن و دووبارە پێداچونەوە بە بریاری ئازادکردنی دەمیرتاش.