ئادار 20, 2019 18:23 Asia/Tehran
  • ئۆستۆرالیا باڵوێزی تورکیای بانگ کرد

سەرۆک وەزیرانی ئۆستۆرالیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم (بەکاتی خۆجێی) "کانبرا"ی باڵوێزی تورکیای لە ناڕەزایەتی بە لێدوانەکانی ئەم دوایەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستیەکەی نیوزیلەند بانگهێشت کرد .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سکات مۆریسۆن" لەو بانگ کرانەدا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ئەردۆغان یارمەتیدەر نییەو واهەست دەکا کە سوکێتی پێکراوە.

ئەردۆغان لەم دواییەدا وتبووی، پەلامارە ترۆریستییەکەی نیوزیلەند بەشێکە لە هێرشێکی مەزنتر بۆسەر تورکیاو ئیسلام.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها پێی داگرتبوو، ئەنجامدەری تاوانکاریی لە نیوزیلەند، هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ ترۆریستانی داعش.

ترۆریستانی چەکدار نیوەڕۆی رۆژی هەینی بەچوونەنێو دوو مزگەوتی "لینود" و"ئەلنور" لە شاری "کرایست چێرچ" ی نیوزیلەند ، نوێژخوێنانیان وەبەر دەسڕێژ دا. لەو تاوانە سامناکەدا پەنجا نوێژ خوێن کوژران و پەنجا کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو دوو پەلامارە پلان بۆکراوە هاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی نوێژی هەینی، لەو دوو مزگەوتە ڕووی دا.

زۆربەی قوربانیان لەلایەن ترۆریستێکەوە بەناوی "برێنتۆن تارەنت" کە بڕوای بە باڵادەستیی ڕەگەزیی سپی پێستان بوو و بێزار بوو لە کۆچبەران ، کوژراون. ناوبراو خەڵکی ئوسترالیایە.

"برێنتۆن تارەنت" ١٧ خولەک پەلامارە هۆڤانەکەی بۆسەر مزگەوتی "ئەلنور" کە بەهۆیەوە لانیکەم چل و یەک کەس کوژران ، لەڕێی کامێرایەکەوە کە لەسەر کڵاوەکەی دایمەزراندبوو، تۆمار و ڕاستەوخۆ لە فەیسبوک بڵاوی کردەوە.

تائێستا زۆرێ لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەو تاوانە دڕندانەیان شەرمەزار کردووە.