ئادار 20, 2019 18:53 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٩کەس لەئەندامانی

لەدرێژەی گرتن و قۆڵبەست کرانی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی٣١ی مارسی٢٠١٩ی شارەوانییەکانی تورکیا، هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەمجار لە ماردین دەستیان کرد بە قۆڵبەست کردنی ١٩ کەس لە ئەندامانی هەدەپەو پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان (بەدەپە).

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەڤرەنسل، لە درێژەی قۆڵبەست کردن و گرتنی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لەسەروبەندی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی٢٠١٩ی شارەوانییەکانی تورکیا، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ئەم جارە لە ماردین دەستیان کرد بە گرتنی١٩ کەس لە ئەندامانی هەدەپەو پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان.

بەپێی زانیاریە دەسخراوەکان، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی پۆلیسی تورکیا لە هەڵمەتێکدا هاوکات لەناوچە ناوەندیەکانی ماردین، قیزیل تەپە، نوسەیبین، دارگەچێت، ساوور، ئارتوکلو، دریک و مازی داغی، ١٩ کەس لەوان هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە لە ماردین ، هاوسەرۆکی دامەزراوەی "بەدەپە" لە پارێزگای ماردین و هاوسەرۆکی هەدەپە لە نوسەیبینیان قۆڵبەست کرد.