ئادار 21, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • گیرانی ژمارێکی دیکە لە چەکدارانی تورک بەتۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ تاقمی گولەن

هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا، سی و سێ کەس لە چەکدارانی وڵاتەکەیان بەتۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ تاقمی گولەن قۆڵبەست کرد.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ماڵپەڕی رۆژنامەی ملییەت چاپی تورکیا، دادئەستێنیی شاری قەیسرییەی تورکیا لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕێکخستنی لایەنگرانی تاقمی گولەن لەنێو سوپای تورکیادا، بڕیاری گرتنی ٣٦ کەس لە لەشکریانی سوپای دەرکرد.

پاش دەرکرانی ئەو بڕیارە، هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی جیاجیا لە شارەکانی قەیسەری، ئانکارا، ئەزمیر، دیاربەکر و چەند شاری دیکەی ئەو وڵاتە تائێستا سی و سێ کەسیان گرتووە.

بەبڕوای حکومەتی تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن ولایەنگرانی بەپێکهێنانی تاقمێک و بەکنە کردنە نێو دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و دەزگە حکومەتییەکانی دیکە، کودەتای ناسەرکەوتووی سەربازیی ١٥ی ژوولای٢٠١٦یان ڕێکخست بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانەی بەجاران ڕەت کردۆتەوە.

سەرپەیڤ