ئادار 23, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری گرتنی١٤٤ کەس لە تورکیا

دادگەری گشتیی تورکیا ڕایگەیاند، بڕیاری گرتن بۆ١٤٤کەس لە کارمەندانی دادەوانی و کۆمپانیای پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە دەرکراوە کە تۆمەتبارن بە هاوپێوەند بوونیان بە تاقمی گولەن لە کودەتا ناسەرکەوتووە سەربازییەکەی ساڵی٢٠١٦ دژبە ڕژیمی وڵاتەکەی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، نووسینگەی دادئەستێنی گشتیی تورکیا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند؛ بڕیاری گیرانی١٢٦کەس لە کارمەندانی دەزگەی دادەوانی بەتۆمەتی پەیوەندییان بە کودەتای ناسەرکەوتووی سەربازیی ساڵی٢٠١٦ لەدژ حکومەتی ئانکاراو تاقمی گولەن دەرکرد.

نووسینگەی دادئەستێنی گشتیی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند، لە بڕیارێکی دیکەدا فەرمانی گیرانی ١٨ کەس بەتۆمەتی هاوکاریان لەگەڵ تاقمی گولەن دەرکرد کە بۆ کۆمپانیای پیشەسازییە بەرگرییەکانی "هاوڵسان"ی تورکیا کاریان دەکرد.

لەکاتی کودەتا ناسەرکەوتووە سەربازییەکەی ١٥ی ژوولای لەدژ حکومەتی تورکیا، دەیان هەزار کەس بەتۆمەتی پەیوەندیان بە تاقمی گولەن لەو وڵاتە قۆڵبەست کراون و نزیک بە١٢٠ هەزار کەسیش لە کارو پیشە حکومەتییەکان دەرکراون.

بەبڕوای حکومەتی ئانکارا، فەتحوڵڵا گولەن و لایەنگرانی بە پێکهێنانی تاقمێک و بەکنەکردنە نێو دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و ڕێکخراوەکانی دیکەی حکومەتی، کودەتای سەربازیی١٥ی ژوولای لەدژ تورکیایان ڕێکخست، بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانەی چەندین جار ڕەت کردۆتەوە.

سەرپەیڤ