دەمیرتاش:رۆژی ٣١ی ئازار پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای تورکیا‌و ھاوڕەوتەکانی سزا دەدرێن
سەلاحەدیین دەمیرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕایگەیاندووە: دەوڵەتی ئەردوغان ھۆکاری داڕمانی ئابووریی تورکیایەو ھەر لە بەر ئەمەش دەبێ سزا بدرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە،ئەمرۆ سێشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، سه‌ڵا‌حه‌دین ده‌میرتاش، سیاسه‌تمه‌داری کورد و هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا «هه‌ده‌په» له بەندیخانەوە و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانی وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایه‌وه و رایگەیاند: ده‌بێت رۆژی ٣١ی ئازار پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای تورکیا لە بەر ھێندێک تاوان لەوانە داڕماندنی ئابووریی ئەم وڵاتە سزا بدرێت.
هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا «هه‌ده‌په» جەختیشی کردووە کە: ئه‌ردۆغان ئابوریی تورکیای داڕماندووە و لەم سۆنگەیەوە تاوانبارە، ھەر بۆیە له ٣١ی ئازاردا ده‌نگده‌رانی «هه‌ده‌په» کۆتایی به‌م پاوانخوازی و چەوساندندەوەیە ده‌هێنن و ئاک‌پارتی و مه‌هه‌په سزا ده‌ده‌ن.
سه‌ڵا‌حه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا «هه‌ده‌په» ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە : له مێژووی تورکیادا هیچ کاتێک وه‌ک ئه‌مرۆ سیاسه‌ت، ره‌وشت، میدیا و ئازادیی تاکی کۆمەڵگا به‌رته‌سک نه‌کراوه‌ته‌وه، ئاک پارتی و مه‌هه‌په هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تیان پێپەست کردووە.
هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا جەختیشی کردووە: ئه‌ردۆغان سه‌رکه‌وتوو نابێت لەبەر ئەوەی به "هه‌ره‌شه و درۆکرن" بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژردن له تورکیا به‌رێوه‌ده‌بات، بێ گومان لە ئێستاش دا ئه‌وه بۆ جەماوەری تورکیا ڕوون بووه‌ته‌وه که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌رۆدغان ئابووری تورکیای له‌ناوبردووەو ڕۆژلەدوای ڕۆژیش لاوازتری دەکات.
جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ حه‌وت پارتی دیکەی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا هاوپەیمانییەکیان پێکھێناوە لەژێر ناوی «بەرەی نەتەوە پەروەر و دیموکرات»و بڕیار وایە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩، بۆ یەکانگیر کردنی دەنگی کوردانی تورکیا بە پێڕستێک بێنە مەیدانەوە.
جێگای ئاماژەیە کوردەکانی تورکیا بە نیازن لە رێگای هەڵبژردنەکەی ٣١ی ئازارەوە جارێکی تر سەرۆکایەتیی شارەوانیی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە مسۆگەر کەنەوە. ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپا‌و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .