نیسان 01, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • پێشوازی ئێران لە بەڕێوە چوونیی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی خۆجێی و شارەڤانییەکان لە تورکیا

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوونی بەربڵاو و سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی خۆجێی و شارەڤانییەکان لە تورکیای لەگەل،دەوڵەت و پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە پیرۆزبایی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "بەهرام قاسمی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە پێشوازیی لە بەڕێوە چوونی بەربڵاو و سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانیی خۆجێی و شارەڤانییەکان لە تورکیا  گوتی: بەڕێوە چوونیی ئاشتییانەی ئەم هەڵبژاردنانە و بەشداریی بەربڵاوی شارومەندان باس لە دەستەڵاتداریەتی گەلسالاری لە وڵاتی تورکیا دەکات.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکرد:  گومان لەمە دانییە کە گەلسالاری و دێمۆکراسی لە وڵاتانی ناوچە دەستەبەر کەرەوەی سەرەکیی سەربەخۆیی،ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکەیە.

هەڵبژاردنەکانیی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانیی خۆجێی تورکیا رۆژی یەکشەممە لە ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتە دا بەڕێوە چوو و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشە لە ١٨ شاری گەورە و ٢٦ ناوەندی پارێزگاکان دا لە پێشەوەیە.

 

سەرپەیڤ