نیسان 10, 2019 11:44 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی سێنای ئەمریکی بۆ بایکۆت کردنی کاربەدەستانی تورکیا

دوو نوێنەری سێنای ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان بۆ بایکۆت کردنی کاربەدەستانی تورکیا بە ناوی « ھاوبەشی لە ڕاپێچ کردنی شارومەندانی ئەمریکی» ئاراستە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، « ڕاجێر ویکەر» نوێنەری کۆماریخوازو « بن کاردین» نوێنەری دیموکرات لە سێنای ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان ئاراستە کردووە کە تیای د ا داوای بایکۆت کردنی کاربەدەستانی توزکیا کراوە لە بەر خۆیان وتەنی دەست ھەبوونیان لە ڕاپێچ کردنی شارومەندانی ئەمریکی و کارگێڕانی خۆجێیی کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا.

ھەردووک سێناتۆرە پێشنیارکارەکەی ئەم گەڵاڵەیە دەڵێن: کاربەدەستانی تورکیا ھەزاران کەس لەوانە شارومەندانی ئەمریکی و کارگێڕانی خۆجێیی کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیایان لە ھەنگاوێکی بە ھەڵەو ئاوێتەی سیاسەیکاری دا ڕاپێچ کردووە.

بڕگەکانی ئەم گەڵاڵەی بایکۆتکردنە داگری ڕێگری کردن لە گەشتی کاربەدەستانی تورکیا بۆ ئەمریکاو ھەروەھا ڕاگرتنی سامان و داراییەکانیان لەو وڵاتەدایە.

پرسی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا کاتێک سەرنجی واشێنگتۆنی بەرەولای خۆی ڕاکێشا کە شارومەندێکی ئەمریکی بە ناوی « ئاندرۆ براتسۆن»ی قەشە بە تۆمەتی شۆڤاری کردن و پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتبارانی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا لەو وڵاتەدا قۆڵبەست کرا.

کاربەدەستانی تورک سەرەنجام « ئاندرۆ براتسۆن»ی ئەمریکییان ئازاد کرد، بەڵام وتیشیان ناوبراو بە ڕواڵەت وەک قەشەیەک چالاکی نواندووەو کەچی پەیوەندیدەری ھەڵسوڕاوانی نەیاری نێوخۆیی لەگەڵ ڕابەرەکەیان واتە فەتحوڵڵا گوێلەن بووە کە لە ئەمریکادا نیشتەجێیە.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر کێشەگەلێکی وەک پشتگریی سەربازییانەی واشێنگتۆن لە شەڕڤانانی کوردی سووریا، ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن کە تورکیا بەگەڵاڵەداڕێژی سەرەکیی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیای دەزانێ، ھەڕەشەی بایکۆت کردن لە بەر کڕینی سیستێمگەلی موشەکیی ئێس چوارسەد لە ڕووسیاو ھەروەھا قۆڵبەست کردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا، ئاڵۆزتر بووە.

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە فەتحوڵڵا گوێلەن بە پێکھێنانی تاقمێکی ناسراو بە فەتۆو بە دزە کردنە نێو پێکھاتەی دادەڤانی، سەربازی، فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کودەتا شکست خواردووەکەی ی ژولای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ(٢٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی  کۆچیی ھەتاویی ) ڕێک خستووە. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لەو کودەتایەدا، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.

دەوڵەتی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە  دوای کودەتاکەی پانزەی ژولای ، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی کە ئەم ڕەوتە ھەتا ئێستاش ھەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ