نیسان 14, 2019 19:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کاربەدەستی تورک لە حەنای قسەکانی خۆتێوەردەرانەی کاربەدەستە ڕۆژئاواییەکان دژی تورکیا

سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا لە ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان داوایکرد کۆتایی بدەن بە ڕادەربڕینە خۆتێوەردەرانەکانیان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی تورکیا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕۆژنامەی حۆرییەت،"دەولەت باغچەلی" بە باسکردنی ئەمەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ٣١ـی مارچی شارەوانییەکان لە تورکیا هیچ پێوەندییەکی نییە بە وڵاتانی دیکە گوتی، هەوڵی ئەمریکا بۆ خۆوەردان لە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، بە ئاکام ناگاتەوە.

سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا کە پارتەکەی لەگەڵ پارتی داد و گەشەی ئەم وڵاتە هاوپەیمانی پێکهێناوە گوتیشی، هەروا لە سەر ئەم بڕوایەیە کە لە دەڤەری ئەستەمۆڵ تەزویر و ساختە کاری جیددی ڕووی داوە لە سندووقەکانی دەنگدان دا .

 ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتە ئەورووپاییەکان لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی پارتی داد و گەشەی تورکیا لە حاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەڤانییەکان لە ئەستەمۆڵ دا ڕایانگەیاندبوو،قەبووڵکرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێکە لە پرۆسەی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی ئازاد.

هەڵبژاردنەکانی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانی شارو دێ تورکیا رۆژی یەکشەممە ٣١ـی مارچ بە ئامادەبوونی ١٣پارت لە ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

هەرچەند پارتی داد و گەشەی تورکیا(پارتی دەستەڵاتدار)،زۆرینەی لە هەڵبژاردنەکانی شارەڤانییەکان دەستخستووە بەڵام کورسی ژمارێک لە گەورەشارەکان لەوان ئانکارا پێتەختی تورکیا، ئەزمیر، ئەستەمۆڵ،ئانتالیا وئادانای لە دەست داوە.

سەرپەیڤ