نیسان 17, 2019 15:47 Asia/Tehran
  • ئانکارا : بەدووی درێژکردنەوەی بەخشران لە بایکۆتە نەوتییەکانی ئێرانداین

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا باسی ھەوڵی وڵاتەکەی کرد بۆ بەخشرانی دووبارە لە بایکۆتە نەوتییەکانی ئێران لە لایەن واشێنگتۆنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، « ئیبراھیم کاڵێن» وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی چوارشەممە لە واشێنگتۆن وتی: ئانکارا بە تەمایە ئەمریکا ماوەی بەخشینی وڵاتەکەی لە بایکۆتە نەوتییەکانی ئێرانی بۆ درێژ کاتەوە ھەتا بتوانێ لە سەر کڕینی نەوت بەردەوام بێت.

ھەر لەم حاڵەدا کۆریای باشووری ، بسێنەکەی دیکەی نەوتی ئێرانیش لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو باسی وتووێژی چڕوپڕی وڵاتەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکیی کردبوو بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی بەخشرانی لە بایکۆتە نەوتییەکانی ئێران.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

دەوڵەتی ئەمریکا لەپاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام پێی داگرت کە گوایە ناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە ئاستی سیفر. کەچی واشێنگتۆن لەپاش شەش مانگ ھەڕەشەو گوڕەشە لە بارەی ناردەی نەوتی ئێرانەوە، سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە پێنجی نوامبەری ٢٠١٨ ھەشت وڵاتی گەورەی بسێنی نەوتی ئێرانی کە داگری« کۆریای باشووری، ئیتالیا، ژاپۆن، ھیند، چین، تورکیا، تایوان و یۆنان»ە لە بایکۆتە ئنەوتییەکانی سەر ئێران ھەڵاوارد.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

سەرپەیڤ