May 09, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • جەختی ئیمام ئۆغلوو لە سەر گەڕانەوەی بۆ شارەوانیی ئەستەمۆڵ

سەرۆکی وەلانراوی شارەوانیی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند ، ھەمیسان دەگەرێتەوە بۆ شارەوانیی ئەستەمۆڵ.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران،"ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو" لە وتەگەلێک دا کە رۆژی پێنجشەممە لە رۆژنامەی جمهوورییەت لە چاپ دراوە، پێی داگرت، بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ بەتاڵ کردنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ئەستەمۆڵی بە پێچەوانەی عەقل و ویژدان بووە هەربۆیە ناتوانێ قەبووڵی کات.

 سەرۆکی وەلانراوی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بەتاڵ کرانەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنی ٣١ـی مارچی شارەوانییەکانی ئەستەمۆڵی وەک زەبرێکی جیددی  دژی دێمۆکراسی زانی و گوتیشی، بەڵام ١٦ ملوێن کەس لە شارومەندانی ئەستەمۆڵ بۆ دیمۆکراسی یەکانگیر دەبن و دەیبووژێننەوە.

ئیمام ئۆغلوو بە باسکردنی ئەمەی کە لە شارەوانییەکانی ئەستەمۆڵ ڕادەیەکی زۆر پارە خەرج کراوە و بە فێڕۆ چووە گوتی، لێدوانەکانی پێش لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لەبارەی ئەمەی کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان دا سەرکەوێ  خزمەتی  ناوەند و کۆمەڵەکان ناکات و تەنیا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خەڵک هەوڵ ئەدات، بۆ هەندێک کەس خۆش نەبوو.

ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە سەر سکاڵای پارتی داد وگەشە پێدان لەبارەی ئەمەی لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێیی مانگی مارچی ئەستەمۆڵ دا ساختەکاری کراوە، شەوی سێ شەممە  بەتال بوونیی ئەم هەڵبژاردنانە و دووبارەکردنەوەی ئەم پرۆسەیەی لە مانگی ژوئەن دا ڕاگەیاند.

لە شاری ئەستەمۆڵ،"ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو" ،بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەل توانیبووی"بن عەلی ییلدریم" ،بەربژاری پارت خەنیم و کەسایەتی نزیک لە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"، سەرۆک کۆماری تورکیا شکست بدات و ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ.

سەرپەیڤ