May 13, 2019 17:12 Asia/Tehran
  • کشانەوەی بەربژێری پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ

بەربژێری پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی٢٣ی ژۆئەنی شارەوانیی ئەستەمووڵ پاشگەز بۆوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، "موعەمەر ئایدین" بەربژێری پارتی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە بەربژێریی لەهەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەستەمووڵ کە بڕیارە لە٢٣ی ژۆئەن بەڕێوە بچێ، دەکشێتەوە.

پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا جارێ لەبارەی ئەوەی کە بەربژێرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی٢٣ی ژۆئەنی ئەستەمووڵ دەناسێنێ یان نا، هیچ زانیاریەکی نەخستووەتەڕوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، چەند کۆڕ و نێوەندی سیاسی تورکیا ئیدیعایان کردووە، موعەمەر ئایدین بەقازانجی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وازی هێناوە.

چەند پارتی بچوکی تورکیاش ڕایانگەیاندووە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ بەتاڵ کردنەوەی هەڵبژاردنەکانی٣١ی مارسی شارەوانییەکانی ئەستەمووڵ کە سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵووی لێکەوتەوە، داکۆکی دەکەن لە بەربژێریی پارتی کۆماریخوازی گەل.

سەرپەیڤ