May 18, 2019 07:40 Asia/Tehran
  • گیرانی 17 گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

17 گومانلێکراو بە پێوەندی لە گەڵ داعش لە پارێزگەی باکووریی سامسۆنی تورکیا گیران .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی  ئێران ، پۆلیسی تورکیا 17 کەسی گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە داعشدا کە دەووترێ هەموویان عێراقین سەر لە بەیانیی هەینی لە هەڵمەتێکی هاوکاتدا لە دوو شارستانی جانیک وئیلەک ئادیم لە نزیک لێوارەکانی دەریای رەش گرت .

بەپێی  ئەم راپۆرتە ، بڕێکی زۆر کەلوپەل و بەڵگەنامە لە گیراوان وەدەس هاتووە .

لە هەمان کاتدا فرانس پرێس رایگەیاند ، دادگایەک لە ئەستەموڵ رۆژی هەینی 14 کەسی گومانلێکراو بە دەستێدابوون لە  دوو تەقینەوە لە بەرامبەر یاریگەیەکی تۆپی پێی ئەم شارە لە ساڵی 2016 ی بە گیرانی تا هەتایی مەحکوم کردووە .

لە تەقینەوەکانی دەی دیسامبری 2016 لە تەقینەوە لە بەردەم یاریگەیەک لە ئەستەموڵ 47 کەس لەوان 39 پۆلیس کوژران .

گروپی  هەڵوکانی ئازادی کوردستان سەر بە پەکەکە بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی گرتە ئەستۆ .

سەرپەیڤ