گیرانی ژمارێک لە کارمەندانی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا
May 20, 2019 12:56 Asia/Tehran
میدیاکانی تورکیا باسی بڕیاری گرتنی سەدان کەس لە کارمەندانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەکەن بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی رۆژنامەی ملییەتی تورکیا ، کاربەدەستانی دادڤانیی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ بڕیاری گرتنی 249 کەسیان دەرکرد بە تاوانی داکۆکی لە فەتحوڵڵا گولەن .
بەپێی دوایین دەنگوباسەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ گرتنی ئەم کەسانە لە 42 پارێزگەی تورکیا دەست پێبووە و پۆلیس تا ئێستا 78 کسەی گرتووە .
ئانکارا ، فەتحوڵڵا گولەن بە هوکاری کودیتای ناکامی حوزەیرانی 2016 ی تورکیا دەزانێ و هەرچی گولەنیشە ڕەتی دەکاتەوە .