ته‌مووز 17, 2019 12:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەسەر پێویستیی گۆڕانی سیاسەتی دەرەکی ئانکارا

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وتی: ئەو وڵاتە دەبێ سیاسەتی دەرەکیی خۆی بگۆڕێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "کەمال قلیچدارئۆغڵوو" وتی: درێژەی سیاسەتی هەڵەی دوژمنیی تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی سوریا، کێشەو گرفتی زۆری بۆ ئانکارا دروست کردووە.

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بەئاماژە بەوەی کە ئانکارا دەبێ شێوازی خۆی لەهەمبەر سوریادا بگۆڕێ، پێی داگرت: تورکیا بەفەرمی لەگەڵ حکومەتی سوریا دانوستان بکاو پەیوەندیی دیپلۆماتیک دابمەزرێنێ چونکە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا بەمانای پاراستنی بەرژەوەندییەکان وئاسایشی نیشتمانی تورکیاشە.

کەمال قلیچدارئۆغڵوو هەروەها لەبارەی بایکۆتی یەکێتی ئوروپا دژ بەتورکیا، جەختی کرد: پارتی دادوگەشە لەبەر گرتنەبەری سیاسەتێکی سەرکێشانەو ناڕوون لە مەدیتەرانەی رۆژهەڵاتیشدا تەریک خراوەتەوەو باجێکی قورس دەدا.

قسەکانی سەرۆکی جەهەپە پاش ئەوە هاتەئاراوە کە رۆژی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا پاش دانیشتنی بروکسل لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لەبەر درێژی هەڵکۆڵینەکانی تورکیا لە لێوارەکانی قبرس، وتووێژەکانی ئاستی باڵا لەگەڵ ئانکارا، هەڵدەپەسێرن.