ته‌مووز 17, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • کوژرانی جێگری سەرکۆنسولیی تورکیا لەهەولێر

ڕەسانە و میدیاکان لە هەریمی کوردستانی عێراق باسیان لە کوژرانی جێگری سەرکۆنسولی تورکیا لەهەولێر داکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا،بەگێرانەوە لە کەناڵی ئیسکای نیوز،بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان دیپلۆماتی تورکیا لە هەوڵێر بە هۆی تەقەکردن کوژراوە.

هەندیک لە ڕاپۆرتەکان باسی ئەمە دەکەن کە ژمارێک لە هاورییانی ئەم دیپلۆماتەیش لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە دا تێاچوون.

ئەم تەقەکردنە لە چێشتگەیەک بەناوی«HuQQabaz»لە هەولێر و نزیک کاژێر ١٤ ٢ ٣٠ خولەک بەکاتی خۆجێی ڕوویداوە.

لەئاکامی ئەم ڕووداوە، هێزە ئاسایشتییەکان شۆێنی تەقەکردنیان گرتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا.