ته‌مووز 17, 2019 19:39 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی پتر لە ١٩٠ کۆچبەری نایاسایی لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا، ١٩٢ی کۆچبەری نایاسایییان لە پارێزگای وان لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بە پێێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا،ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا، ١٩٢ی کۆچبەری نایاسایییان لە پارێزگای وان لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە. ئەم کۆچبەرانە سەر بە وڵاتانی ئەفغانستان و بەنگلادیشن کە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە نێو خاکی تورکیاوە.

لە ماوەی دە ڕۆژی ئەم دواییە ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا ١٠١٩ کۆچبەری نایاسایییان لە پارێزگای وان ناس کردووەو ڕاپێچیان کردوون.

چەند ڕۆژ لەمەبەریش ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا، ١٤٣ کۆچبەری نایاساییان لە گوێئاوەکانی دەریای ئێژە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

ئەم کۆچبەرە نایاساییانە بە تەما بوون خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەورووپی لەوانە یۆنان.

بە پێی پەیمانی نێوان تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا کە لە ساڵی ٢٠١٦دا واژۆ کرا، بڕیار درا تورکیا لە کۆچی پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەورووپی پێشگیری بکات.