ته‌مووز 18, 2019 19:43 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ زیانی تورکیا لەپەیوەند لەگەڵ کرینی S-400 لە ڕووسیا

کاربەدەستیکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) بانگەشەی کرد کە تورکیا بە هۆی کڕینی سیستێمی دژەمووشەکی S-400 ی رووسیاو وەلانران لەپڕۆگرامی بەرهەمهێنانی ئێف-٣٥ زەرەر دەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕاشاتوودەی "ئالێن لێورد" جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوار سەممە بانگەشی کرد،ڕادەی زەرەروزیانی تورکیا لەمەر نەهێستنی لە لیستەی بەشداربووانی بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی-ئیف-٣٥ بە هۆی کرینی سیستێمەکانی ئێس-٤٠٠ـی ڕووسیا،زیاتر لە ٩ ملیارد دۆڵار دەبێ. ئالێن لۆورد گوتیسی، تورکیا بەرلە ڕادەستکردنیی سیستیمی ئێس -٤٠٠ توانایی بوو زیاتر لە ٩٠٠ پارچە لە ئیف-٣٥ بەرهەمبێن
ێت و لە جوار جێوەی هاوکاری لەگەڵ ئەم پرۆژەیە ٩ ملیار دۆڵار بە دەست بینێت. کۆسکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بە جێبەجیبوونی بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستیمی بەرەڤانی مووشەکی ئیس-٤٠٠ـی ڕووسیا،ئانکارا لە بەشداریی لە پرۆژەی ئیف-٣٥ وەلاداندرا.

کۆشکی سپی هەروەها لە فڕۆکەوانانی تورکیایی داوایکردووە تا ٣١ـی ژەئییەی ٢٠١٩ خاکی ئەمریکا جێبهێلن.

تورکیا حەوتەی ڕابردوو باروبنەیەکی لە سیستێمی ئێس-٤٠٠ بە گوێرەی گریبەستی کڕینی دوو و نیو ملیاردۆڵاری ساڵی ٢٠١٧ لە ڕووسیا ورگرتووە. دەوڵەتی ئەمریکا دەلێت سەقامگیربوونیی ئەم سیستێمە لە تورکیا، مەترسییەک لەدژی سیستێمی بەرەڤانی ئاسمانی ڕێکخراوەی ئاتلانتیکی باکووری(ناتۆ) دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ