کاردانەوە ی یونان بە چالاکی لەبواری هەڵکەندنی چاڵی گاز لەنزیک قوبرێس و لەلایەن تورکیاوە
وەزیری بەرگری یونان هەڵکەندنی چاڵی گازیی لە نزیکی قوبرس و لەلایەن تورکیاوەی بە نایاسایی لێکدایەوە
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئاسو شەیتد پرێس " ئوانجالوس ئاپوستولاکیس " وەزیری بەرگری یونان ڕوژی هەینی دوای وتووێژ لە گەڵ کریستوفوروس فوکایدیس وەزیری بەرگری قوبرس وتی یونان چالاکی تورکیا لە ئاوەکانی قوبرس کە مافی ئابووری هەیە بە نیگەرانی زۆرەوە پێ و شوێن دەگرێت . وەزری بەرگری یونان لە درێژەدا وتی : دەوڵەتی تورکیا خەریکی پەرەی هاندانەکان و ڕەفتاری نایاسایی لە سنوری قوبرسە و ئیعتباری یەکێتیی ئوروپا دەخات مەترسیەوە. گەمیەکی تورکیایی لە حاڵی هەڵکەندنە لە ئاوەکانی ڕوژئاوای قوبرس و گەمیەکی دیکەش بەم زوانە هەڵکەندن لە ڕوژهەڵاتی ئەو دوورگەیە دەس پێ دەکات . دەوڵەتی تورکیا جەختی کرد کردەوان لە پێنا پاراستنی مافی وزەی خو و بەشی تورک نشینی قوبرسە بەڵام یەکێتیی ئوروپا ئەم دواییە لە هەمان پێناودا بایک.تگەلێکی دژی تورکیا بەکار هێنا