ئاب 17, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • سوپای سوریای دیمۆکراتیک: ئیزنی ڕۆیشتنی تورکیا بۆ سنوورە ئاسمانییەکانی سوریا نادەین

فەرماندەی سوپای دیمۆکراتیکی سوریا بە ئاماژە بەمەی تورکیا بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی گوشار دەخاتە سەر ڤاشنگتۆن گوتی: ئیزنی رۆیشتنی تورک یا بۆ سنوورە ئاسمانییەکانیی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا نادەین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هاوار نیوز، مەزلووم کوبانی، فەرماندەری سوپای دیمۆکراتیکی سوریا بە ئاماژە دان بە مەی تورک یا بۆ ئەنجامدانیی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی گوشاردەخاتە سەر ناوچەکانی کوردستانی سوریا گوشار دەخاتە سەر ڤاشنگتۆن گوتی:  ئەم داوایە لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوە. ئێمەیش ئەم بابەتەمان  بەهیچ کلۆجێ قەبووڵ نەکردووە و قەبوولیشی ناکەین. ئیزنی رۆیشتنی تورکیا بۆ سنوورە ئاسمانییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا نادەین.

فەرماندەی هە.سە.دە ، لە بارەی مەسەلەی قووڵایی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریایش گوتی: سوپای تورکیا بە دوای بەدی هێنانی ناوچەیەکی ئەمن وئارام لە قووڵایی ١٤ کیلومەتری لە سنوورەکانی تورکیایە لە مەودای نێوان گرێسپی-کوبانێ  دا. هەر ئێستا لە پێوەندی ناڕاستەو خۆ لەگەڵ تورکیا داین،لایەنە ئەمریکاییەکان پەیامی تورکەکان یان بۆ ئێمە ناردووە و پەیامی ئێمەیش دەگەیینە دەست ئەوان.

فەرماندەری هێزەکانی کوردی سوریا هەروەها گوتی: ڕۆژهەڵاتی فورات و مەنبەج پێوەندییان بە یەکەوە نییە و ئێمە بە گوێرەی ئەرکەکانمان بە پێی ڕێککەوتنیی مەنبەج هەنگاومان هەڵگرتووە.

مەزلووم کوبانێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتی ڕایگەیاند کە هە.سە.دە ،بە پێی هەموو ئەستۆگرییەکانی لە سەر ڕێککەوتنەکەی مەنبەج هەنگاوی هەڵگرتووە و ئەمەی لە رۆژهەڵاتی فورات ڕووی داوە هیچ پێوەندییەکی بە پرسی مەنبەج نییە. ئەو گوتیشی: ئێمە وادەی چوونە دەری هێزەکان و ڕاویژکارانی سەربازی خۆمان لە شاری مەنبەج مان دابوو و بە گوێرەی وادەی خۆمان هەنگاومان هەڵگرتووە و هەموو ئەرکەکانی خۆمان مو بە موو جێبەجێکردووەو پرسی مەنبەج کۆتایی پێهاتووە و ئەم دۆسییە داخراوە.

مەزلووم کوبانی یهەروەها گوتیشی: بابەت و مەسەلەکانیی هاوپێوەند بە رۆژهەڵاتی فورات هیج پێوەندییەکی بە مەنبەج نییە و هەر ئێستا لە شاری مەنبەج سەقام هیوری دامەزراوە و خەڵکی ئەم سارە کارو باری تاکە کەسی خۆیان بەڕێوە دەبەن و هەر وەها ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج ئەم ناوچەیە دەپارێزێ.