کاردانەوەی پارتەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە وەلانرانی شارەدارانی کورد
پارتی کۆماریخوازی گەل و پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا وەلانرانی سێ شارەداری هەڵبژێردراوی "دیاربەکر"، "ماردین" و "وان" ی ئەم وڵاتە لە لایەن دەوڵەتی تورکیایان بە دیکتاتۆرێتی و بنپێ کردنی ویست و خواستی جەماوەر وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جومهورییەت؛ جێگری سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل و نوێنەری پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند؛ کە دەس نیشان کرانی سەرپەرشت بۆ ئەو سێ شارەدارییە لە جیاتی شارەدارانی هەڵبژێردراوی جەماوەر ئیدانە دەکات و ئەو کردەوەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە کودەتایەک دژ بە ویست و خواستی جەماوەر و بنەما و پرەنسیپەکانی سیستەمی دیموکراسی دەزانێ.
"یەڵدیریم کایا" وتی؛ "عەدنان سەلجووق مەزراکلی" ، "ئەحمەد تورک" و خاتوو "بەدیعە ئوزگوکچە ئارتان" شارەدارانی شارە کوردنشینەکانی "دیاربەکر"، "ماردین" و "وان" لەبەر پەردە هەڵدانەوە لە سەر دزی و گەندەڵیی دراویی ژمارێک بەرپرسی پێشووی شارەدارییەکان لە سەر پۆستەکەیان وەلانراون.
مەحموود تاناڵ نوێنەری پەرلەمان کە سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلانیشە رایگەیاند شارەدارەکان دەبێ بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردرێن و یان وەلانرێن، بەڵام وەلانرانیان بە فەرمانی پارتی دەسەڵاتدار بە مانای بنپێ کرانی ویست و خواستی جەماوەر و لاواز کردنی دیموکراسی لە تورکیایە.
پارتی دیموکراتیکی گەلانیش لە بەیاننامەیەکدا وەلانرانی سێ شارەداری کوردی بە کودەتایەکی ئاشکرای سیاسی و دوژمنایەتیی ئاشکرا دژ بە ویست و ورەی سیاسیی ئازادی گەلی کورد زانی.
"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" شارەداری ئەستەموڵیش رایگەیاند وەلانرانی شارەدارانی سێ شاری "دیاربەکر"، "ماردین" و "وان" و دانرانی قەیوم لە جیاتی ئەواندا کردەوەیەکی قەبووڵ نەکراو و دژ بە یاسا و پرەنسیپەکانی دیموکراسی و بە مانای بنپێ کردنی ویست و خواستی جەماوەرە.
به فهرمانی وهزیری ناوخۆی تورکیا و به تۆمهتی پشتیوانیکردن له تیرۆر"عەدنان سەلجووق مەزراکلی" ، "ئەحمەد تورک" و خاتوو "بەدیعە ئوزگوکچە ئارتان" شارەدارانی شارە کوردنشینەکانی "دیاربەکر"، "ماردین" و "وان" له کارهکانیان دوور خرانهوه.