ئاب 20, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • پەرەی ئاستی ناڕەزایەتی دەربڕینی مەدەنی-سیاسی بە لەسەرکارلابرانی سێ شارەوانی کوردی تورکیا

دوابەدوای لەسەر کارلابرانی سەرۆک شارەوانیی گەورەشارەکانی دیاربەکر، ماردین و وان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری و سیاسی بەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەری هەڵداوە کە ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە هەم لەباری مەدەنی و هەم لەباری سیاسیدا ڕوو لەپەرەسەندنە.

پاش لەسەر کارلابرانی سەرۆک شارەوانییەکانی دیاربەکر، ماردین و وان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری و سیاسی بەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەدیهاتووە کە هەم لەباری مەدەنی و هەم لەباری سیاسییەوە ڕوو لەپەرەیە.

خەڵکی شارەکانی ئانکارا، ئەستەمووڵ، دیاربەکر، ئەزمیر، ماردین، وان ، موغلاو ... دوێنێ و ئەمڕۆ بەهاتنە سەر شەقامەکان، گرووپ و تاقمی ناڕەزایەتی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیایان پێکهێناوە کە ئەو گردبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە، لەگەڵ سەرکوتکرانی توندی هێزە ئاسایشییەکاندا ڕووبەڕوو بووە.

لەلایەکی دیکەوە، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان، کاردانەوەی سیاسی بەو بڕیارەی حکومەتی تورکیاش بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەنجامی گرت. پاش ئەوەی "سزایی تەمەلی" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ئەو کردەی حکومەتی بە "کودەتای کۆمەڵگای مەدەنیی١٩ی ئاگۆست" ناودێرکرد، سیاسەتوانانی بەشە جۆربەجۆرەکانی ڕەوت و باڵە سیاسییەکان ناڕەزایەتی خۆیان بەو بڕیارە دەربڕی. " عەبدوڵڵا گوێل" و " ئەحمەد داوودئۆغڵوو" ڕەوتی جیابۆوە لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لەیەکەم کەسانێک بوون کە دەسوەردان لە ئیرادەی گەل و لەسەر کارلابرانی هەڵبژێردراوانی جەماوەر وخەڵکیان ئیدانە کرد.

لەلایەکی دیکەوە، "تەمەل کارا مۆلـلا ئۆغڵوو"ی سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیاش بەئامادەبوون لە بەردەم کامێرای پەیامنێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کردەی حکومەتی تورکیا، داوای لە سەروەریی سیاسی کرد دیموکراسی و پرەنسیپی ئیرادەی گەل لەبەرچاو بگرێ. لەلایەکی تریشەوە پارتە سیاسییەکانی کوردی تورکیا بریتی لە هەدەپە، بزاڤی ئازادی، پارتی ئینسان و ئازادی(PIA)، ئەنجومەنی دیموکراتی کورد(KDP)، پارتی کوردستانی کۆمۆنیست(KKP)، دیموکراتە ئینقلابیەکان (DDKD) و پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا (TKDP) بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەئاراستەی لەسەر کارلابرانی شارەوانییە کوردەکان و دەسنیشان کرانی سەرپەرشت لەجێی ئەوانیان بەتوندی ئیدانەکردو ئەو کردەیان بە کودەتا لەقەڵەم دا.

دوازانیاریی هاوپێوەند بە شارە جیاجیاکانی تورکیا لە رۆژاوا و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بریتی لە ئەستەمووڵ، ئانکارا، دیاربەکر، ماردین و وان، پێشاندەری کەشی توندی ئەمنیی ئەو شارانەیەو باڵەخانەکانی شارەوانیی دیاربەکر، ماردین و وان لەلایەن هێزە ئاسایشییەکان وپۆلیسی تایبەتی تورکیا لەژێرچاودێریی و پاراستن دایە.

جگە لەوەش، شەپۆلی بەرفراوانی ناڕەزایەتییە ناوخۆیی و جیهانییەکان لە کەشی سایبریشدا دەس پێ بووە کە ڕووناکبیران، رۆژنامەنووسان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی لە تورکیاو وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە تۆڕە جیاجیا کۆمەڵایەتییەکان بۆ وێنە توئیتەر و ئینستاگرام ناڕەزایەتییان بەو بڕیارەی حکومەتی تورکیا پێشاندا.