ئاب 20, 2019 19:31 Asia/Tehran
  • گیرانی بەدەیان کۆچبەری نایاسایی لە ڕۆژاوای تورکیا

هێزە کەنارئاویەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، هەشتا کۆچبەری نایاسایی لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە گیراون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی تی ئاڕ تی تورکیا، هێزەکانی گاردی لێواریی ئەو وڵاتە ئەو هەشتا کۆچبەرە نایاساییە کە بەنیازبوون بچنە یۆنان لەنزیک لێوارەکانی کەرتی دیکیلی پارێزگای ئەزمیر لەرۆژاوای تورکیایان قۆڵبەست کرد.

چەند ڕۆژ لەوەپێشیش هێزەکانی گاردی لێواریی تورکیا، ٣٣٠ کۆچبەری نایاساییان لە لێوارەکانی پارێزگای "چناق قەلعە" لەباکوری رۆژاوای تورکیا، قۆڵبەست کرد. ئەو کۆچبەرانە بەنیازبوون لەڕێگا نایاساییەکان لە تورکیاوە خۆیان بگەیێننە ئوروپا. بەپێی گرێبەستی نێوان تورکیاو یەکێتی ئوروپا لە ساڵی٢٠١٦، تورکیا دەبێ پێش بگرێ بە کۆچی پەناخوازان بەرەو وڵاتانی ئوروپایی.