ئاب 21, 2019 11:29 Asia/Tehran
  • گەورە شارەکانی رۆژاوای تورکیا و خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی جەماوەر بە لەسەر پۆست لادرانی سێ شارەوانی کورد

خەڵک لە شارەکانی ئەستەمووڵ، ئانکارا، ئەزمیر و موغلا هاوکات لەگەڵ خەڵکی شارەکانی ماردین، دیاربەکر و وان هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەمەڕ لەسەرکارلابرانی سێ شارەوانی گەورەشاری کوردنشینی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانە جەماوەریەکان لە شارە کوردنشینەکانی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە لەسەر کارلادرانی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، گەورەشارەکانی رۆژاوای تورکیاش شایەتی گردبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەریی بەو بڕیارەی حکومەتی تورکیا بوون.

خەڵک لە شارەکانی ئەستەمووڵ، ئانکارا، ئەزمیر و موغلا هاوکات لەگەڵ خەڵکی شارەکانی ماردین، دیاربەکر و وان هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەمووڵ هێرشیان کردەسەر خۆپێشاندەران کە بەرەو شەقامی ئیستقلال دەچوون، و حەوت کەسیان گرت کە "وادت فیدان"ی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ش لەناو ئەو کەسانەدابوو.

لەئانکاراش هێزەکانی پۆلیس دەستیان کرد بە گرتنی دەیان کەس لە خۆپێشاندەران و ناڕازییان بە لەسەر پۆست لادرانی سێ شارەوانی کورد. بارودۆخ  لە ئەزمیریش جیاواز لە ئەستەمووڵ وئانکارا نەبوو و قایمقامەتیی ئەزمیر لە بەیاننامەیەکدا بۆ ماوەی دە ڕۆژ هەرچەشنە گردبوونەوەو ڕێپێوان لەئاستی پارێزگای ئەزمیری بەقەدەغە ڕاگەیاند.

هێزەکانی دژە شۆڕشی پۆلیسی تورکیا بە ئۆتۆمبیلی دژە شۆڕشی "TOMA" لە موغلا پەلاماری خەڵکیان دا و ژمارێکیشیان لێ دەسگیر کردن.