ئاب 21, 2019 18:42 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کارناسانی سیاسیی تورکیا لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بەر دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانیی شارە کوردنشینەکان لە پۆستەکانیان

کارناسان و لێکۆڵەرانی پرسە سیاسییەکانی تورکیا دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانیی ئەم وڵاتەیان لە پۆستەکانیان بە ھەنگاوێکی بە پێچەوانەی دیموکراسی ناودێر کرد کە بە ئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکیی ئەستەمۆڵیی دەرەوەی سنوور، «ئیحسان کاچار» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پارتی دادوگەشە لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە پێچەوانەی دروشمەکانی جوڵاوەتەوە، وتیشی: ئاوا ھەنگاوگەلێک گرینگترین لەمپەر لە سەر ڕێگای چەسپاندنی سەقامی سیاسی لە تورکیادا دروست دەکات.

ئەم لێکۆڵەرە سیاسییەی تورکیا ھەروەھا وتووشیەتی: لە کاتێکدا کە کوردەکانی تورکیا بە دووی دۆزینەوەی ڕێگاگەلی دیموکراسیانەوەن بۆ ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ خەڵکانی دیکەی ئەم وڵاتەو گرینگترین ئامێریشیان لەم ئاراستەیەدا ھەمان بەشداریی سیاسییان لە گۆڕەپانی سیاسەت دایە، کەچی دەکەونە بەر زەخت و گوشاری دەستەڵاتدارانی تورکیا.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا دووشەممەی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە  گەورە شارەکانی ئامەدو ماردین و وان، بە پێچەوانەی یاساکانی ئەم وڵاتە شارەوانییەکان بەڕێوە دەبەن و بوجەو پارە تەرخان دراوەکانی شارەوانی و ھەروەھا مسۆگەرات و سەرچاوە مرۆڤی و داڤییەکان لە خزمەتی ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» بەکار دێنن.

ھەڵسوڕاوانی سیاسیی دیکەی تورکیاش وێڕای ڕەخنە گرتن لەو ھەنگاوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانیی شارە کوردنشینەکان لە پۆستەکانیان، ئەو کارەیان بە پێچەوانەی دیموکراسی زانیوە.