ئاب 22, 2019 09:39 Asia/Tehran
  • جەهەپە، لە ناڕەزامەندییەکانی نێو شەقام و بازاڕ سەبارەت بە لەسەرکار لابردنی سێ سەرۆک شارەوانیە کوردەکان بەشداری ناکەین

پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا دوای کۆبوونەوەیەکی چوارکاژێرە بڕیاری دا لەو کۆبوونەوەو خۆپیشاندانانەی کە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە لەسەرکار لابرانی سێ سەرۆک شارەوانیە کوردەکە بەڕێوە دەچێت بەشداری نەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئۆرنسێل، ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) کە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوتی لەسەرکار لابردنی سێ سەرۆک شارەوانیە کوردەکەی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێکهێنابوو، دوای نزیکەی چوار کاژێرو نیو هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی سیاسەتی دیاری کردنی بریکار کە جارێکی تر خراوەتەوە نێو بەرنامەی کاری حکومەتی تورکیاوە، لە کۆتایی دا بڕیاری دا بەشداریی ناڕەزامەندی و خۆپیشاندانەکانی نێو شەقام و بازاڕ سەبارەت بە لەسەرکار لابرانی سێ سەرۆک شارەوانیە کوردەکە نەکات.

لەم کۆبونەوەیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە سەرکار لابردنی سەرۆک شاروانییە هەڵبژێردراوەکانی خەڵک زەبرێکی قورس لە دیموکراسیی وڵات دەوەشێنێت، ڕاگەیەندراوە، بەس ناڕەزامەندیی زارەکی دەردەبڕین و خۆمان لە قەرەی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی سەر شەقام و بازاڕ نادەین. لە سەر ڕەخنەکانمان لە بارەی ئەم هەنگاوە دژی دیموکراسییە بەردەوام دەبین.