ئاب 24, 2019 08:21 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغڵوو: تورکیا لە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاردانەوە بە ڕزگارکرانی گردووپەڕی باکوری پارێزگای حەما لەلایەن سوپای سوریاوە، وتی: سوپای تورکیا، پێگەی چاودێریی خۆی لە دەورووبەری باکوری ئەو پارێزگایە جێ ناهێڵێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ "مەولوود چاووش ئۆغڵوو" کە لە بەیرووتە، وتی: ئێستا پێگەی چاودێریی نۆیەمی سوپای تورکیا کە بۆ پاراستنی ئاگربڕ لەناوچەی هێمن لەگردووپەڕی باکوری پارێزگای حەما، هاتووەتەدی، لەگەمارۆی سوپای سوریا دایە.

سوپای سوریا لە پەلامارەکانی چەند رۆژی ڕابردووی سەرەتا شاری گرینگ و ستراتژیکی خان شەیخون ی ڕزگار کردو پاشان گەیشتە نێو شارۆچکەکانی «اللطامنه، لطمین، مورک، معرکبه و کفرزیتا» و ئەوانی یەک لەدوای یەک پاکتاو کرد.

لەلایەکی دیکەوە، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیاش پاش ڕزگارکرانی پارێزگای حەما لەلایەن سوپای سوریاوە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئیدیعای کرد، پەلامارەکانی سەر ئیدلەب زیان دەگەیێنێ بە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەو بووە بە هەڕەشە لەدژ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ترۆریستانی جێگیر لە پارێزگای ئیدلەب کە ژمارێک لەوان جێی داکۆکیی تورکیان، چەندین جار بەهێرش بۆسەر خەڵکی سیڤیل لەپارێزگای حەما، ڕێککەوتننامەی ئاگربڕیان پێشێل کردووەو بوونە هۆی کوژرانی خەڵکی سوریا.

سەرپەیڤ