ئه‌یلوول 18, 2019 10:02 Asia/Tehran
  • واعیزی : ئێران سوورە لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ تورکیا

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران وتی: دەوڵەتی ئێران سوورە لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی لەگەڵ تورکیا لە بواری دوو قۆڵی و ناوچەیی.

(مەحمود واعیزی) سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا لە ئانکارا لە دیدار لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی تورکیا وتیشی: ئەو بڕواو متمانەیەی کە هەردووک دەوڵەتی ئێران و تورکیا بۆ پەیوەندیی ستراتژیی بەرامبەر بە یەکتر هەیانە، گەورەترین پاڵپشتە بۆ ڕاپەڕاندنی پەسەندکراوەکانی لێژنەی هاوبەشی ئابووری.

(ُجاهید تورهان) وەزیری گواستنەوەی تورکیاش لەم دیدارەدا وتی: کەرتی گواستنەوەی لێژنەی هاوبەش بە تەبایی هەرە باش گەییشتوون کە بە ڕاپەڕێندرانیان هەنگاوی گەورە لە پەیوەندیی جاددەیی و گواستنەوەی ڕێگائاسن و ئاسمانی لە نێوان هەردووک وڵات هەڵدەگیردرێت.

واعیزی هەروەها لەگەڵ (ُموحەممەد جاهید تورهال) وەزیری پەیوەندی و ژێرخانەکانی تورکیاش دیدارو ڕاوێژی کرد.

دیدارو وتووێژی ( فاتح دونمەز) وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکان و ڕوخسار پەکجان وەزیری بازرگانیی تورکیا لەو بەرنامانەی دیکەی ڕڵژی سێ شەممەی واعیزی و شاندەکەی یاوەری بوون.

بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا لە ئەمڕۆش دا بەردەوامە.

سەرپەیڤ