ئه‌یلوول 19, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری تورکیا: تورکیا لەناوچەی ئارامی باکووری سووریا پێگەی سەربازی ڕۆدەنێت

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی گەرەکیەتی هەروەک پێگەکانی هەمیشەیی باکووری عێراق لەباکووری سوریایش بە هاوده نگی ویلایەتە یەکگرتووەکان پیگەی سەربازی هەمیشەیی ڕۆبنێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس،حلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زەمینی  بەشێوەی کاراتر،هەروەک باکووری عێراق، لەباکووری سوریایش پیگەکانی سەربازی رۆدەنین.

ئاکار بە جەختکردن لە سەر ئەمەی کە ئەم کردەوەیە بە هەماهەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دەگرێت،گوتیشی: ئەم پیگەیانە لە نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوبەشە. ئێمە گەرەکمانە ئەم پێگەیانە هەمیشەیی بن، ژمارەی ئەوان بەستراوەتەوە بە نیازو پێویستی. وەزیری بەرگری تورکیا گوتیشی سوپای وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان(پە.کە.کە) لە باکووری عێراق پێگەکانی سەربازی هەمیشەیی ڕۆناوە و پێگەکانی باکووری سوریایش وەک ئەوانن.

ئەو جارێکی تر جەختیکردەوە لە سەر هەڵوێستەکانی ئانکارا لەبارەی ڕەهەندەکانیی ناوچەی ئارامی باکووری سوریا و گوتی: ئێمە هەر بەمە ڕازی نابین، ئامانجی ئێمە بەدیهێنانی ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ تا ٤٠ کیلومەتر لە درێژایی سنوورەکانمان. شایانی باسە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوامۆڵەتێکی دوو حیوتەیی هەرەشەی کردووە بێتوو ئامانجەکانی تورکیا لەهاوکاری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمەر بەدیهێنانی ناوچەی ئارام، واتە قووڵایی ٣٠ تا ٤٠ کیلومەتری و نیشتە جێکردنیی  نزیک دوو ملوێن پەنابەری سوری دانیشتووی تورکیا لەناوچەی ئەمن نەیاتە دی، دەست بدەنە کردەوەی یەکلایانە و ڕەنگیشە پەلاماری سەربازی بۆ سەر هەڵوێستەکانی کوردەکان لەباکووری سوریا دا.