گیرانی 55 ئەندامی داعش له تورکیا
ئهیلوول 20, 2019 16:20 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 25 ئەندامی رێکخراوی داعشیان لە چەندین ناوچەی ئەم وڵاتە گرت .
بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، دوو کەس لە گیراوەکان لە جەللادانی داعش لە سوریان و 23 کەسی دیکە کاریان راکشانی هێز بۆ ئەم گروپە تیرۆریستیە و ناردنیان بۆ سوریا بووە .
هێزە ئاسایشیەکان لەم هەڵمەتەدا هەروەها بڕێکی زۆری زێڕ و پارەیان دۆزیەوە .
بە دەسپێ بوونی قەیرانی سوریا ، تورکیا بووە بە شوێنی سەرەکیی هاتنی داعشیەکان بۆ سوریا .