ئه‌یلوول 21, 2019 17:26 Asia/Tehran
  • پەرچەکرداری دەمیرتاش بە دەرکرانی بڕیاری نوێی گرتوخانەکەی

پاش هاتنەئارای دۆسییەی نوێ و دەرکرانی بڕیاری نوێی بەندکران بۆ دەمیرتاش، لەکاتێکدا کە بڕیاری ئازادکرانی ، لە گرینگترین دۆسیەی دادەوانی دەرکراوە، لەمیانەی بروسکەیەک لە تۆری کۆمەڵایەتیی توئیتەرو لەکاردانەوە بەو کردەیە، نووسی: دەزگەیەکی دادەوانیی بوونی بۆنی نیە، دادگەرییەک لەکاردا نییە، یاساو دادوەرێک لەئارادا نیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "سەلاحەدین دەمیرتاش" هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە درێژەی پەیامەکەی بەئاماژە بە پاکێجی هەموارکراوی سیستەمی دادەوانیی تورکیا کە بڕیارە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە لە تورکیا لەڕۆژانی داهاتوو بهێنرێتە پەرلەمانی تورکیا، وتی: لەبەر ڕووداوەکانی ٨-٦ی ئۆکتۆبر من وبوکسەکداغ سێ ساڵە کە لەزیندانین و دادگەیی دەکرێین.

دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئانکارا بە هەمان تۆمەتەکان، دۆسییەکی نوێی پێکهێناوەو بەهەمان پرس، داوای زیندانی دەرکردووە.