ئه‌یلوول 21, 2019 18:02 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتەوەری سووریا

"مەولوود چاووش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک سەردانی ئەمریکای کردووە، لە پەراویزی ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ "ئەنتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

چاووش ئۆغڵوو پاش ئەو چاوپێکەوتنە کە بەتەوەری قەیرانی سوریا ئەنجامی گرتبوو، وێڕای بەئیجابی زانینی ، بە پەیامنێرانی وت: هەوڵەکان بۆ ناساندنی ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکردنی دەستوری نوێی سوریا بەردەوامەو هەر لەوبارەوە، "گییەر پدرسۆن"ی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا رۆژی دووشەممە سەردانی دەمشق دەکاو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیی سوریا چاوپێکەوتنی دەبێ. پاش ئەو دیدارە، بەرواری ناساندنی ئەندامانی کۆمیتە ڕادەگەیێندرێ.