ئه‌یلوول 23, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • سەرۆکی جەهەپە: دەرکرانی بڕیاری گیرانی دووبارە بۆ دەمیرتاش، کارەساتێکی مافەوانییە

"کەمال قلیچدارئۆغڵوو" سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دەرکرانی بڕیاری گیرانی دووبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) وتی: دەرکرانی بڕیاری گیرانی دووبارە بۆ ناوبراو لەسەر داوای دەسەڵاتدارەتی سیاسیی تورکیا، کارەساتێکی مافەوانییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "کەمال قلیچدارئۆغڵوو" سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دەرکرانی بڕیاری گیرانی دووبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا(هەدەپە) وتی: لەکاتێکدا کە دەبوو سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکرابا، دەرکرانی بڕیاری گرتنی دووبارە بۆ ناوبراو لەسەر داوای دەسەڵاتداریی سیاسی تورکیا، کارەساتێکی مافەوانییە.

قلیچدارئۆغڵوو لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی جمهوریەت بەئاماژە بە گەڵاڵەی چاکسازیی لە سیستەمی دادەوانیی تورکیا کە لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە(ئاکەپە) دەخرێتە بەردەست پەرلەمان، پێی داگرت: ئەو گەڵاڵەی وەزارەتی داد لەسەری کاری کردووە، دەخرێتە بەردەست پەرلەمان.

کاتێک کە ئەو گەڵاڵە گەیشتە پەرلەمان، لەبارەی وردییات و گشت ئەو بابەتانەی بیریان لێ دەکەینەوە، قسە دەکەین. مرۆڤی بێتاوانی زۆر لە زیندان دان. لە "ئەرەن ئەردەم" بگرە هەتا "عوسمان کاوالا"، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەری، نووسەران وتەنانەت ئەو نیگارکێشانەی کە بێتاوان وبێهۆ لە زیندانەکان دان.

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەئاماژە بە شوێنهاتە جیهانییەکانی ئەو پرسە وتی: چاوی جیهانیانیش لەوبارەوە لە تورکیایە. تورکیا وەک وڵاتێک دەناسێندرێ کە تێیدا دادگەریی لەبەرچاو ناگیرێ. واڕادەگەیێندرێ کە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکتاتۆری لەوڵاتدا بەدیهاتووە، چونکە هەمووان دەزانن کە زەخت وگوشاری سیاسی لەدژ دەزگەی داد لەلایەن دەسەڵاتەوە درێژەی هەیە.